چارەسەری خەمۆکی

خەمۆكی

خەمۆکی (ئینگلیزی: Depression) یەکێکە لە نەخۆشییە دەروونییەکان. دەتوانرێت وەسف بکرێت بە بارێکی ھەست کردن بە غەمباری، دڵتەنگی، بەدبەختی و بێچارەیی و ھەست کردن بە فەرامۆشکراوی و بێ ھیوایی.

زوربەمان ھەست بەم حاڵەتە دەکەین لە ساتێک یان ساتێکی تر لە ژیانماندا بەڵام تەنیا بۆ ماوەیەکی کەم و درێژە ناکێشێت.

خەمۆکی توند و ڕاستەقینە بریتیە لە کێشەی مەزاجی مرۆڤ کە تیایدا ھەست دەکات بە غەمباری ، گوم بوون (Loss)، توڕەیی و بێ ھیوایی لە ھەموو ڕۆژێکی ژیاندا و بۆ ماوەیەکی درێژخایەن.

نیشانەکانی خەمۆکی

لە خەمۆکی تو‌ند و ڕاستەقینە دا ئەو کەسە لەوانەیە ھەست بە پێنج یان زیاتر لەم نیشانانەی خوارەوە بکات :

  غەمباری و ڕەشبینی.

  ھەست کردن بە تاوانباری، بێ نرخی، بێ پشتیوانی، بێ ھیوایی، ڕق لە خۆبوون و نائارامی.

▪  نەمانی ھەوەس و لەزەت بینین لە ئەنجامدانی چالاکییە ئاساییەکان کە پێشتر ئارەزووی کردوون (بە ئەنجامدانی سێکسیشەوە)‌.

▪  ئاستەنگ لە تەرکیز کردن و خاو بوونەوەی یادگا.

▪  خراپتر بوونی نەخۆشیە درێژخایەنەکان لەو کەسانەدا کە نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە، نمونە ڕۆماتیزمی جومگەکان، نەخۆشی شەکرە.

▪  گۆڕان لە ڕژێمی خەوتندا کە دەبێتە ھۆی بێخەوی یان خەواڵوێتی و زۆر خەوتن.

▪  گۆڕانی ئیشتیھا بۆ خواردن کە دەبێتە ھۆی زیادبوون یان کەمبوونی کێشی لەش.

▪  ھەست کردن بە ماندویەتی و کەم وزەیی.

▪  دڵەڕاوکێ، ڕاڕایی و ئاڵۆزی.

▪  بیرکردنەوە لە خۆکوشتن و مردن.

خاو قسەکردن و خاو جوڵان.

 سەرئێشە، ئازاری گەدە و کێشە لە کۆئەندامی ھەرسدا.

حەز کردن بە تەنیای

 

سنتە ری چارسه ری نە خۆشیه ده رونیە کان محمد جانبلاغی  ڕاوێژکاری دەروونناس

هیوامان ته ندروستیتانه

چارەسەرکردن  نه خوشی ده رونی 

وه لام دانه وه ی پرسیار

چارەسەری خەمۆکی

4.7/5 - (16 امتیاز)
فیسبوک
توییتر
لینکدین
پینترست
ردیت
اسکایپ
تلگرام
0 نظرات
بازخورد (Feedback) های اینلاین
مشاهده همه دیدگاه ها
تماس با ما