جۆرەکانی ترس

فۆبیاواتا ترسێکی لەڕادەبەدەر لە شتێک کە خۆی لەڕاستیدا ئەو شتە مایەی ئەوترسە زۆرە نیە .

 سەدان جۆر لە فۆبیا هەیە ئەمە کۆمەڵێک جۆری فۆبیایە .

1 _ اکروفوبیا : ترسان لەشوێنی بەرز بۆنمونە لەکاتێکا تۆ لەسەر شوێنێکی بەرزیت باڵەخانەیەک یان هەرشوێنێکی بەرز ئیتر کەسەیری خوارەوەئەکەیت . ترسێکی زۆرت بۆدێت و دڵت پەلەلەپەل ئەکات و دڵت تێک ئەچێت و سەرت سوڕ ئەخوات و خەریکیت بەرئەبیتەخوارەوە

2 – باکترو فوبیا : ترس لە میکرۆب و نەخۆشی ( واسواسیی پاکوتەمیزی )

3 _ هێربنۆ فۆبیا : ترس لە گیاندارە خشۆکەکان وەک مارو مارمێلکەو ……

4 _ کلۆسترۆ فۆبیا : ترس لەشوێنی داخراو

5 _ نەمبەر فۆبیا : ترس لە ژمارە ( ڕەشبینی بەرامبەر بە ژمارە )

6 _ اکلۆ فۆبیا : ترس لەتاریکی

7 _ اکرا فۆبیا : ترس لە قەرەباڵغی

8 _ اتاکسۆ فۆبیا : ترسان لە تەرتیب نەکردن و ڕێک نەخستن ( ئەمە نەخۆشی هەندێک لەدایکەکانە هەمیشە ئەیانەوێت ماڵەکەیان زۆر مورەتەب و ڕێک بێت نابێت پوشێک یان دەزویەک لەسەر فەرشەکە کەوتبێت )

9 _ تریپانۆ فۆبیا : ترس لە دەرزی لەخۆدان ، کەسی توش بو بەم حاڵتە ناوێرێت سەردانی پزیشک بکات لەترسی ئەوەی نەوەک دەرزی بۆ بنوسێت .

10 – اماکسۆ فۆبیا : ترس لە سایەقی و شۆفێری و سەیارە لێخوڕین

11- هیمۆ فۆبیا : ترس لەخوێن ، هەندێک کەس هەیە هەر چاوی بەخوێن بکەوێت یەکسەر ڕەنگی زەرد ئەبێت و عارەق ئەکات و سەری بەگێژادێت و ئەکەوێت

12 – نۆزۆ فۆبیا : ترسان لەنەخۆشی . واتە کەسی توشبوو بەم حاڵەتە وائەزانێت توشی یەکێک لەنەخۆشیەکان بوە.

 

سنتە ری چارسه ری نە خۆشیه ده رونیە کان محمد جانبلاغی  ڕاوێژکاری دەروونناس

هیوامان ته ندروستیتانه

چارەسەرکردن  نه خوشی ده رونی 

وه لام دانه وه ی پرسیار

بهترین روانشناس

5/5 - (9 امتیاز)
فیسبوک
توییتر
لینکدین
پینترست
ردیت
اسکایپ
تلگرام
0 نظرات
بازخورد (Feedback) های اینلاین
مشاهده همه دیدگاه ها
تماس با ما